ئاماری نوێی كۆرۆنا: 201 تووشبوو، 9 مردن

به‌راورد به‌ دوو رۆژی رابردوو، ژماره‌ی تووشبوون زیاتربووه
تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌كاتی تۆماركرددنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان
تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌كاتی تۆماركرددنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24ی كاتژمێری رابردوو تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ 201 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و 9 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌راورد به‌ دوو رۆژی رابردوو، ژماره‌ی تووشبوون زیاتربووه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌ی پشكنینه‌كان زیاتر كراون بۆ هاووڵاتیان.

ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان
ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان