زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گووگڵ له كاركه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گووگڵ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه له به‌شێك له وڵاتان له كار كه‌وتوون و به‌كارهێنه‌ران ده‌ستیان پێناگات.
به گوێره‌ی وێبسایتی "داون دیتێكته‌ر"، كه تایبه‌ته به له كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیای گووگڵ له كاركه‌وتوون و له به‌شێكی زۆر له وڵاتان ناكرێنه‌وه.
وێبسایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه هه‌ریه‌كه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی، یوتیوب، جیمه‌یڵ، گووگڵ كلاسڕووم، گووگڵ درایڤ، نێست، گووگڵ پله‌ی و ره‌ن ئیسكه‌یپ، گووگڵ ماپس، گووگڵ هۆم، گووگڵ میت، گووگڵ كالینده‌ر و گووگڵ هانگئاوت، كه سه‌ر به گووگڵن، له كاركه‌وتوون.
هه‌ندێك له‌و خزمه‌تگوزارییانه، كێشه‌یان له كردنه‌وه و لۆگ ئین هه‌یه و یوتیوبیش به‌رده‌ست نابێت.