سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر دەکات

هۆڵه‌ندا: له‌ هاوكارییه‌كانمان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و هانس ئاکیربووم، کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و هانس ئاکیربووم، کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر

K24- هه‌ولێر:

رۆژی دووشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2020 لە سەڵاحەدین سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی له هانس ئاکیربووم، کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادەیی وڵاتەکەی پێشاندا بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، هەروەها جەختیشی لە بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی کردەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە رووبەڕووبونەوەی داعش.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی هۆڵەندای کرد، کە لە شەڕی داعش یارمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی داوە، هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی هۆڵەندای بۆ یارمەتیدانی کەرتی کشتوکالی هەرێم بەرز نرخاند.

H.B

دیداری سه‌رۆك بارزانی و كۆنسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌ولێر
دیداری سه‌رۆك بارزانی و كۆنسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌ولێر