وەزارەتی تەندرووستی ئێران: ڤاکسینی کۆرۆنای ئێران لە مانگی تەممووزی ساڵی داهاتوودا ئاماده دەبێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، ئەگەر لە مانگی کانوونی دووەمدا ئەنجامی تاقیکردنەوە کلینیکییەکانی ڤاكسینی کۆرۆنا لە ئێران ئەرێنی بێت؛ پێشبینی دەکرێت لە مانگی تەممووزی ساڵی داهاتوودا بەکارهێنانی گشتی ڤاکسینەکە دەست پێ‌بکات.
دکتۆره سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و فێركردنی پزیشکی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشەممە (14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لیژنه‌ی دژە کۆرونا، لە پارێزگای مازنده‌رانی باکووری ئێران، گوتی: "چوار کۆمپانیای ناوخۆیی لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئێران چالاکن، ئەم ڤاکسینە لە قۆناغی پشکنینی کلینیکی، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم به‌كارده‌هێنرێت".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه كلینیكییه‌كانی ئه‌و ڤاكسینه‌ی ئێران ئه‌رێنی بێت؛ پێشبینی ده‌كرێت له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزی ساڵی داهاتوو، بۆ حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كانی نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت".
دكتۆره سیما روونیكرده‌وه، جگە لە بەدواداچوون بۆ وەگرتنی ئه‌م ڤاکسینه، "بەرنامەی ڤاکسینی کۆرۆنا له جیهان، کە رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، لە 186 وڵات پێکهاتووە، ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه"، ڕاوێژ لەسەر کڕینی ڤاکسینی (3) وڵاتی دیکە ده‌کرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماژه‌ی كرد، "ئەو وڵاتانەی وەزارەتی تەندروستی ئێران به‌نیازه ڤاکسینی كۆرۆنایان لێبکڕێت، هیندستان و رووسیا و چینن، له‌كاتێكدا بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا، ئێران بۆ کڕینی ئەو ڤاکسینە، کێشەی لە گۆڕینەوەی دراو هەیە".
دكتۆره سیما گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراو بۆ كڕینی ڤاكسینه‌كه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك، به‌ڵێنی كڕینی ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه".
سه‌رچاوه: ئێرنا
د.ی