داوا له كورد ده‌كرێت ته‌قه له په‌راوێزه‌كان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له‌ژێر ناونیشانی "داوا له كورد ده‌كرێت ته‌قه له په‌راوێزه‌كان بكات"، ماریانا بیلینكایا، له رۆژنامه‌ی "كۆمیرسانت" باس له هه‌وڵی رێگریكردنی پێشڕه‌وی توركیا له لایه‌ن رووسیاوه ده‌كات له باكووری سووریا.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: رووسیا رێگری له ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كه‌ی توركیا له دژی هێزه چه‌كداره‌كانی كورد له باكووری سووریا ده‌كات، بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، سووپای رووسیا هیوادارە هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رازی بکات، بە گواستنەوەی بەشێک لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی دەکات بۆ دیمەشق جێیبهێڵێت، هاوکات ئەنقەرە پێگەی خۆی لە خاکی سووریادا بەهێز دەکات.
لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم، تۆپخانەکانی تورکیا چەندین ناوچەیان لە باکووری پارێزگای رەققە تۆپباران کرد. لە سەرەتای کانوونی یەکەم، کینۆ گابرێل، وتەبێژی هەسەدە هۆشداری دا، لە پیلانەکانی ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە دژی کورد لە باکووری سووریا و فراوانکردنی خاکی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا. هەروەها بێئومێدبوونی خۆی پیشاندا لەوەی واشنتۆن کە هاوپەیمانی هەسەدەیە، وەڵامی هێرشەکانی تورکیای نەداوەتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبیەکان، هاوکات کورد لەهەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی واشنتۆن و مۆسکۆدان. لەگەڵ ئەوەشدا رووسیا چەندین جار هۆشداری داوه‌ته هێزە کوردییەکان، كاتێك دەتوانن گەرەنتی پاراستنیان بکەن؛ ئەگەر ناوچەکە بۆ دیمەشق جێبهێڵن.
کیریڵ سیمۆنۆڤ، شارەزای لە ئەنجوومەنی رووسیا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، بە "كۆمیرسانت"ی راگه‌یاند، "مۆسکۆ خۆی لە بەریەکكه‌وتنی لەگەڵ ئەنقەرە به‌دوور ده‌گرێت"، تا ئەو كاتەی تورکیا رەچاوی ئەوە دەکات هەموو به‌نده‌كانی (یادداشتی 2019) جێبەجێکراوە، سەبارەت بە ئیدلب خۆی ناچار پیشان نه‌دا، له جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی لە مانگی ئازار لەگەڵ مۆسکۆ پێی گەیشتبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ رووسیا سەخته رێگری لە پێشڕەویكردنی تورکیا و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی لایه‌نه‌گری توركیا لە باکووری سووریادا بکات، بۆ ئەوەی رێگری وەڵامدانه‌وه‌ی سووپای سووریا بە پشتیوانی مۆسکۆ لە ئیدلب بۆ ئەنقەرە رابگرێت".
سه‌رچاوه: RT
د.ی