كۆنسوڵی بەریتانیا: پەكەكە رێكخراوێكی تیرۆریستییە و پێویستە لە هەرێمی كوردستان نەمێنێت

سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری شەهید جاهید عەبدولڕەحمان ئەمین دەكات
جەیمس سۆرنتن، كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان
جەیمس سۆرنتن، كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

جەیمس سۆرنتن، كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری شەهید جاهید عەبدولڕەحمان ئەمین دەكات، كە لە پەلامارێكی پەكەكەدا شەهیدبوو.

باڵیۆزی بەریتانیا لە تویتەری خۆیەوە نووسیویەتی: "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگە جاهید عەبدولڕەحمان ئەمین دەكەم، كە لەلایەن پەكەكەوە كوژرا، پەكەكە رێكخراوێكی تیرۆریستییە و پێویستە لە هەرێمی كوردستان نەمێنێت".

شەوی رابردوو، لە پەلامارێكی چەكدارانی پەكەكە بۆ سەر بازگەیەكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لە گوندی دێرشی سنووری قەزای ئامێدی، جاهید عەبدولڕەحمان، شەهید بوو.

H.B