عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان سێره‌ له‌ كورد ده‌گرن

لیژنه‌یه‌ك له‌ ته‌عریب و داگیركاری ده‌كۆڵێته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

ئەو لیژنەیە پێکهێنرا، كە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەردا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ کێشەی زەوی و تەعریب و داگیرکاری لە سنووری کەرکووک و دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. ئەو لیژنەیە دەبێت لە ماوەی15 رۆژدا راپۆرتێک ئامادە بکەن بۆ چارەسەری کێشەکان. لیژنەکەش لە تەواوی پێکهاتەکانی سنووری کەرکووک پێکهاتووە.

گوندی پەڵکانەی سەر بە پارێزگای کەرکووک چەند رۆژێکە بەچڕی هەوڵی داگیرکردنی گوندەکە لەلایەن عەرەبی هاوردە بە پاڵپشتی هێزەکانی عێراق دەدرێت. ئەم تەعریبە لە زۆربەی ناوچەکانی کەرکووک دەستپێکردووە، پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی بۆ چارەسەری تەعریب و داگیرکاری پێکهێناوە، لیژنەکە دەستی بە کارەکانی کرد و له ماوەی 15 رۆژدا دەبێت راپۆرتێک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکە بدۆزنەوە و پەرلەمانی عێراقیش راسپاردەکانی پەرلەمان جێبەجێبکات.

هێزە عێراقییەکان بۆ پاڵپشتی عەرەبە هاوردەکان بە ئۆتۆمبێلی سەربازى و چەکی جۆراوجۆر دەوروبەری گوندی پەڵکانەیان گرتووەو دەیانەوێت گوندەکە بەسەر عەرەبە هاوردەکان دابەش بکەن. پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک و ئیدارەکەشی رۆڵیان هەیە لە بەردەوامی تەعریب و داگیرکاری، ئەوان ئامادەش نین کار بە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق بکەن.

لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە تەعریب و داگیرکاری لە سنووری کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بە زەقی دەستێپێکردووەتەوە. حکوومەتی عێراق لە رێگەی میلیشیا و هێزە ئەمنیەکان و پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووکەوە رێگە بۆ تەعریب و داگیرکاری خۆش کردووە و هیچ هەنگاوێکيشی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 نەناوە. ئەو لیژنەیەش كه پەرلەمانى عيراق پێکیهێناوە دەبێت چارەسەرێک بدۆزنەوە و حکومەتی عێراق پابەند بکرێت بە جێبەجێکردنی راسپاردەکان.