عێراق و سعوودیە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی عەرعەر فراوان دەکەن

ھەوڵدەدەن لەساڵی داھاتوودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو دەروازەیە بۆ ملیارێك دۆلار بەرزبكەنەوە
دەروازەی عەرعەر
دەروازەی عەرعەر

K24 - ھەولێر

عێراق و سعوودیە ھەوڵی فراوانكردنی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی عەرعەر و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری عەرعەر لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ھەوڵدەدەن لەساڵی داھاتوودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری عەرعەر بۆ ملیارێك دۆلار بەرزبكەنەوە، ھەروەھا پلانیان ھەیە دەروازەكە فراوانتر بكەن.

 ئاماژەی بەوەشكرد، دەروازەكە توانای 100% بەكارھێناوە و 24 كاتژمێریش كراوەیە، لەماوەی مانگی رابردوودا دەروازەكە بەرووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا كراوەتەوە و دوای كەمبوونەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناش، رێگە بە گەشتیارانیش دەدەن لەو دەروازەیە ھاتووچۆ بكەن و ببێتە ھێڵێكی سەرەكی بۆ رێبواران و حاجیانی ھەردوو وڵات.