كەشناسی: بەفر و باران دەبارێت

پێشبینییەكان كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
دیمەنێكی بەفربارین - ئەرشیف
دیمەنێكی بەفربارین - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێكردنی باران بەتایبەتی لە دوای نیوەڕۆدا، لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان بەفر دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێ، ھەندێك جار لێزمە باران دەبێ و ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ھەر پەیوەست بە رەوشی كەشوھەوا، فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری كەووناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژنابەشی كوردستان24 گوتی: "نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست كاریگەری كردووەتە سەر ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە رۆژئاوای ھەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆك بارانبارین دەست پێدەكات و دوای نیوەڕۆ شەپۆلەكە كاریگەری دەبێت لە سنووری پارێزگای ھەولێر و سنوورەكانی دیكە، پێشبینی دەكرێت ئەمشەو بارانبارین ھەموو ناوچەكان بگرێتەوە".

گوتیشی: "پێشبینی دەكرێت نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سووریش كاریگەری ھەبێت، ھەردوو شەپۆلەكە یەكدەگرن و پێشبینی دەكرێت بڕی بارنبارین زیاتر لە 30 ملیم بێت، ئەم ناسەقامگیرییە لە كەشوھەوا بەردەوام دەبێت تا رۆژی پێنجشەممە".

فازڵ ئیبراھیم، ئاماژەی بەوەشدا: "جگە لە بارانبارین لە ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت".

 

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك