لە سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری كەرەستەی جوانكاری خانمان دا ده‌گیرێت
K24 - سلێمانی
به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیانه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كەرەستەی جوانكاری خانمان دا ده‌گرن و نوێنه‌ری كوالێتی كۆنترۆڵ له لیژنه‌كان هۆشیاری به خانمان ده‌دات.
شێنێ عه‌تار، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری سلێمانی له لیژنه‌ی باڵای قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنیینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان، بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، هه‌ردوو لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كان و ئارایشتگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كەرەستەی جوانكار و بۆیه‌ی ره‌نگكردنی قژ و بۆن و موعه‌ته‌ری خانمان له فرۆشگاكاندا گرتووه".
گوتیشی: به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، بڕیكی زۆر مه‌وادی كیمیایی له پێكهاته‌ی مادده جوانكارییه‌كان دا به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتی به‌سه‌رچوونیدا، پێكهاته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار و زیان به ته‌ندروستی و پێستی ئه‌وكه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌به‌كاریده‌هێنن".
نوێنه‌ره‌كه‌ی كوالێتی كۆنترۆڵ هۆشیاری به خانمان ده‌دات و ده‌ڵێت: "له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی مادده‌كانی جوانكاری بده‌ن".