ئه‌و قوتابیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه له پاره‌ی پشكنینی كۆرۆنا ده‌به‌خشرێن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا، ئه‌و قوتابیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له رێی ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له پاره‌ی پشكنینی كۆرۆنا ببه‌خشرێن.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گشتاندنێكی ئاراسته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندرووستی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و تێیدا هاتووه: دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاردرا به لێخۆشبوونی قوتابیان له وه‌رگرتنی خه‌رجی پشكنینی كۆرۆنا له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان.
له نووسراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، به مه‌رجێك ئه‌و قوتابییه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پێ بێت، كه بیسه‌لمێنێت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قوتابییه و ده‌خوێنێت.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا، له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنا ده‌كرێت و بڕی (50) دۆلار بۆ هه‌ر پشكنینێك وه‌رده‌گیرێت و به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره نوێیه، له‌مه‌ودوا قوتابیان له خه‌رجی ئه‌و پشكنینه ده‌به‌خشرێن.