بەرگری توركیا: سزاكانی ئەمەریكا ھەموو بنەماكانی ھاوپەیمانییەتیی لەگەڵ واشنتن ھەژاند

سەركۆنەی ئەو بڕیارە دەكەین، كە لەگەڵ گیانی ھاوپەیمانییەتی و راستییە سەربازییەكان و سیاسییەكان ناگونجێت
خەلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا
خەلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا

K24 – ھەولێر:

وەزیری بەرگری توركیا، خەلوسی ئاكار گوتی: ئەو سزایانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەسەر توركیایدا سەپاند ھەموو بنەماكانی ھاوپەیمانییەتیی لەگەل ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا "ھەژاند".

وەزیری بەرگری توركیا گوتیشی: "سەركۆنەی ئەو بڕیارە دەكەین، كە لەگەڵ گیانی ھاوپەیمانییەتی و راستییە سەربازییەكان و سیاسییەكان ناگونجێت.. بڕیاری سزاكانی ئەمەریكا گشت بەھاكانی ھاوپەیمانییەتیی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەژاند.. ھەموو رێكارێكی پێویست دەگرینەبەر لە پێناو ئەمنی ھاووڵاتیانمان و وڵاتەكەمان، كە كەوتووەتە ژێر ھەڕەشەییەكی مەترسیداری ئاسمانی و مووشەكی.

خەلوسی لە قسەكانی بەردەوام بوو و گوتی: "ئاشكرا و روونە سزا دژ بە دەوڵەتێكی ئەندام لە ناتۆدا، تەنھا زیان بە گیانی ھاوپەیمانییەتی ناگەیەنێت؛ بەڵكو متمانە لە نێوان ھاوپەیمانان ناھێڵێت".

وەزیری بەرگری جەختیكردەوە لەوەی وڵاتەكەی شێلگیرانە بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەكانی بۆ دابینكردنی ئەمن و پاراستنی گەل و وڵات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای بەسەر ئیدارەی پیشەسازییە بەرگرییەكان و سەرۆكەكەی، ئیسماعیل دەمیردا سەپاند.

پێگەی وەزارەتی گەنجینەی واشنتن سزای بەسەر سێ كەسی دیكەی پەیوەست بە پیشەسازییە بەرگرییەكانی توركیا سەپاند.

سەچاوە: TRT