له به‌غدا پێنج ته‌قینه‌وه روویاندا
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنج بۆمبی چێندراو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاندووه، "تیمه ئه‌منییه‌كان توانیویانه بۆمبێكی دیكه‌ی چێندراو له ناوچه‌ی "نه‌فه‌قی پۆلیس" له شه‌قامی پزیشكان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، كه له نزیك فرۆشگایه‌كی مادده كحوولییه‌كان دانرابوو.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كان هیچ زیانێكی گیانیان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی ماڵی‌یان به شوێنی روودانیان گه‌یاندووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و بۆمبانه فرۆشگاكانی تایبه‌ت به فرۆشتنی مادده سه‌رخۆشكه‌ر و كحوولییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه دوای یه‌ك رۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دێن، كه دوێنێ گرووپێكی چه‌كدار به ناوی "الامر بالمعروف" بڵاویان كردبوویه‌وه و تێیدا داوایان له هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان كردبوو، خۆیان له شوێنه‌كانی فرۆشتنی مادده كحولییه‌كان به دوور بگرن.
ئه‌و گرووپه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه، كه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه دابخرێن، كه "خراپه‌كاری" بڵاوده‌كه‌نه‌وه و رایانگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و ئه‌و كاره نه‌كات، ئه‌وا گرووپه‌كه‌یان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه، رووبه‌ڕووی ئه‌و "خراپه‌كارییه" ببێته‌وه.