ئه‌مساڵ له جیهاندا 274 رۆژنامه‌نووس زیندانی كراوون
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی پارێزگاریكردن له رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ئه‌مساڵ خراونه‌ته زیندانه‌وه، ئاستی پێوانه‌یی شكاندووه.
له راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتوو، ئه‌مساڵ (274) رۆژنامه‌نووس تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه خراونه‌ته زیندانه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: "له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا، ئه‌مساڵ به‌رزترین ئاست و ژماره‌ی رۆژنامه‌نووسانی زیندانیكراو تۆمار كراوه و ساڵی رابردوو، ژماره‌كه گه‌یشتبووه (250) رۆژنامه‌نووس".
ئه‌و لیژنه‌یه، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له ویلایه‌تی "نیویۆرك"ی ئه‌مه‌ریكایه، روونیكردووه‌ته‌وه، هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی رۆژنامه‌نووسانی ده‌ستگیركراو، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی رووماڵی په‌تای كۆرۆنا، حكومه‌ته‌كان كۆت و به‌ندی زیاتریان خستووه‌ته سه‌ر ئازادی كاری میدیایی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، خۆپیشاندانه‌كان و گرژی سیاسی، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان بووه، كه زۆربه‌یان له چین، توركیا، میسر و سعوودییه ده‌ستگیركراوون.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه، فه‌رمانڕه‌وا سته‌مكاره‌كان رێگربوون له رووماڵكردنی په‌تای كۆرۆنا و دوو رۆژنامه‌نووسیش له زینداندا به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها (34) رۆژنامه‌نووس به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی "ناڕاست" خراونه‌ته زیندانه‌وه، له كاتێكدا ساڵی رابردوو به‌و تۆمه‌ته، ته‌نیا (31) رۆژنامه‌نووس زیندانیی كرابوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكراكراوه، له ئه‌مه‌ریكا، (110) رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراوون و به‌شێكی زۆریشیان له كاتی رووماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا رووبه‌ڕووی توندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: سێ به‌شی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی زیندانی كراوون، تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خراوه‌ته پاڵ، كه دژایه‌تی ده‌وڵه‌تیان كردووه، یان دۆسییه‌كه‌یان په‌یوه‌ست كراوه به تیرۆر و رێكخراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و (%20)ـی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كانیش ده‌ستنیشان نه‌كراوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز