رێكخراو‌ی ته‌ندروستی جیهانی: جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیادا دۆزراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراو‌ی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیادا دۆزراوه‌ته‌وه، زۆر خێرا ته‌شه‌نه ده‌كات، به‌ڵام مه‌ترسی گه‌وره درووست ناكات.
مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندرووستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، "جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات، زۆر خێرا ته‌شه‌نه ده‌كات".
مات هانكۆك، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا روونیكرده‌وه، "زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا تۆماركراوه، زۆربه‌یان له باشووری وڵاتن".
وه‌زیری ته‌ندرووستی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی كرد، "شیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه زۆر خێرا گه‌شه ده‌كات".
مات هانكۆك ره‌تیكرده‌وه، "ڤایرۆسه نوێیه‌كه ببێته هۆكاری نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار"، ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو گۆڕانکارییە نوێیە، پێناچێت بەسەر ڤاکسینه‌كه‌دا زاڵ بێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی