"گرووپه‌كانی كاتیۆشا" بە نیازن فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی بكه‌نه‌ ئامانج

بە نیازن فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی بە مووشەكی كاتیۆشا بكەنە ئامانج
كاتیۆشا
كاتیۆشا

K24 – ھەولێر:

سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، زانیاری ھەواڵگری وردیان پێگەیشتووە، كەوا كۆمەڵانی چەكدار بە نیازن فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی  بە كاتیۆشا بكەنە ئامانج.

سەرچاوەكە گوتی:  زانیاری ورد و راستەقینەی ھەواڵگری ئاماژە دەكەن بەوەی كۆمەڵە چەكدارەكانی لە یاسا دەرچوو بە نیازن فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی بە مووشەكی كاتیۆشا بكەنە ئامانج".

روونیشیكردەوە، "زانیارییەكان جەخت لەوە دەكەنەوە بە ئامانجكردنەكە لەو پانتاییانە دەبێت، كە بەرامبەرە لەگەڵ رێگای خێرا لە گەڕەكی "حی عامل" یاخود ناوچە كشتوكاڵییەكانی دەكەونە ناوچەی رەزوانییە".