بڕیار له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان درا
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیار له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خویندن له قوتابخانه و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده درا.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری گوتی: به مه‌به‌ستی له‌به‌رچاوگرتنی خراپی دۆخی دارایی به‌شێك له خانه‌واده‌ی قوتابیان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی خوێندن كه‌متر ده‌وام ده‌كرێت، كرێی خوێندن له ناوه‌نده ئه‌هلییه‌كانی خویندن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه:
- بۆ قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرێی خوێندن له وه‌رزی یه‌كه‌م به‌ڕێژه‌ی 15% كه‌م ده‌كرێته‌وه.
- بۆ قوتابخانه لۆكاڵییه‌كان و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كرێی خوێندن له وه‌رزی یه‌كه‌م به رێژه‌ی 25% كه‌م ده‌كرێته‌وه.
H.B