ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حزبی تەقەدومی ئیشتراكیی لوبنان

جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندیی بەردەوامی نێوان هەردوولا كردەوە
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 15ـی كانوونی یەكەمی 2020 وەلید جونبەلات سەرۆكی حزبی تەقەدومی ئیشتراكیی لوبنان لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆكی حزبی تەقەدومی ئیشتراكیی لوبنان لە ئەحوالی سەرۆك بارزانی پرسی و جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندیی بەردەوامی نێوان هەردوولا كردەوە.