ئێران كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بایدن ره‌تكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌باس عیراقچی، یاریده‌ده‌ری سیاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ره‌تكرده‌وه، كه دوێنی سه‌ردانی عومانی كردووه.
له (20)ی مانگی رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان عێراقچی و راوێژكاره‌كانی "جۆ بایدن"ی ره‌تكرده‌وه، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتۆن بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز"، له‌باره‌ی ئەم هەواڵە بە تەواوی هەڵبەستراوە، نوێنەری ئێران هەمان رۆژ وەڵامی دایەوە، هیچ جۆرە پەیوەندییەك راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ تیمی بایدن نه‌بووه".
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەو کاتی "نیویۆرک تایمز"، عێراقچی لە رێگەی نێوانگرییەوە هەوڵیداوە پەیامێك بۆ تیمەکەی بایدن بنێرێت، کە ئەمه‌ریکا دەتوانێت بەبێ مەرجی پێشوەخت، جارێکی دیكه بۆ رێکكەوتنە ئەتۆمییەكه بگه‌ڕێته‌وە.
سه‌رچاوه: RT
د.ی