ململانێیەكانی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا لە كوێوە بەرەو كوێ؟
K24 – ھەولێر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مەریكا به‌ته‌واوی جۆزێڤ بایدنی وه‌ك سه‌رۆكی ھەڵبژێردراوی ئه‌مەریكا ناساند، به‌ڵام هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌یه ده‌سه‌ڵات راده‌ستی جۆزێڤ بكات و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وڵاته‌كه‌ش گوتی: پێویسته دۆناڵد تره‌مپ رێز له بنه‌ماكانی دیموكراسی له وڵاته‌كه‌دا بگرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوشوێنه‌كانی خۆی راده‌ستی بایدن بكات.
ره‌فتار و لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له ناو حزبه‌كه‌یدا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامان و لایه‌نگران و ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبه‌كه‌ی لایه‌نگری بۆچونه‌كانی تره‌مپ ده‌كه‌ن و پێیانوایه دۆناڵد تره‌مپ براوه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و ئه‌وه‌ی رووده‌دات گاڵتەجاڕیه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه له سه‌ر ئاستی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه126 نوێنەری کۆمارییەکان واژووی سکاڵانامەیەکیان کرد و داوای پێداچوونەوەیان بە ئەنجامەکانی هەڵبژارنەکەی 3ی مانگی پێشوو کرد. داوای لە دادگای باڵای ئەمریکا کرد، تەنها دەنگەکانی ترەمپ دەنگی ڕاستین و دەنگەکانی دیکە ساختەن.
داواکاری و لایەنگری126 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەم حزبە بۆ دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، چانسی مانەوەی ترەمپ لە کۆشکی سپی‌دا بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن سفرە.
هەندێک لە کۆمارییەکانی وەک جۆن فلین پێیانوایە، ئەمەریکا ئێستا لە قەیرانێکی مێژوویی شکاندنی یاسای بنەرەتیدایە. پشتگیریکردنی ئەوان، تەنها پشتگیریکردنێک نییە لە ترەمپ، بەڵکو پشتگیریکردنێکە پەیوەستە بە ئازادی ئەمریکا.
جۆن فلین پێیوایە کودەتای هەڵبژاردن لە ئەمریکادا روویداوە و گوتی:" من ناتوانم ڕازیبم، ئەوەی ڕوویداوە درووستە. ئەم ساختەکاری و گەندەڵیە بێ پێشینەیە. بەدرێژایی مێژوو، هەرگیز روداوی وا ڕووینەداوە و رووداوی وام نەبینیوە".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جێفری کاباسێرڤس، پسپۆڕی زانستی سیاسی لەوباوەڕەدایە، کۆمارییەکان چەندین جاری دیکە لەم جۆرە بزووتنەوانەی تێدابووە. پێش ترەمپیش لە ساڵی2009 بزووتنەوەی "تی پارتی" ئەم حزبەی بەرەو پارێزگاری و راستڕەوی زیاتر برد و ترەمپیزم دەرەنجامی ئەم بزووتنەوەیە بوو.
کاباسێرڤس پێیوایە، بزوتنەوەیTea Party لەناونەچووە، بەڵکو لەژێر کاریگەری ترەمپیزمدا درێژەیان بەکارەکانی خۆیان دەدەن.
بزووتنەوەیەکی دیکە بەناوی کیو یان کیو ئانان پشتگیریکەرێکی سەرسەختی ترەمپن. بزووتنەوەیەکی پر لەڕاز و رەمزن، پشتگیریکەری نیشتیمانپەروەرانی دنیا بە گشتی و دۆناڵد ترەمپن بە تایبەتی، ئاشکراکەرانی گروپ و بەرپرسانی دەستدرێژیکەرانی سێکسی بۆ سەر منداڵان و ژنان، بازرگانانی مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکانن، دەرخەرانی پشتی پەردەی ڕووداوە مێژوییەکان، کۆدنووسانی بە توانان، کە زۆربەی کات و شوێنی تویت و بەڵگەکانیان لەڕێگەی کۆدەوە دەخەنە ڕوو.