لێكۆڵینەوە لەگەڵ مامۆستایەكی ئایینی سلێمانی دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە
دیمەنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی - ئەرشیف
دیمەنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی - ئەرشیف

K24 – سلێمانی

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە كاری بەدڕوەشتی لە مزگەوتێكی ناو بازاڕی سلێمانی دەكرێت، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەڵێ، لێكوڵینەوە لەگەڵ مەلای مزگەوتەكە دەكەن و دواتر ئەنجامەكە دەخەنەڕوو.

فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوەو ئێستا مزگەوتەکەمان داخستووە و لێکۆڵینەوە لە مەلای مزگەوتەکە دەکەین و ھەرکاتێک لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان ھات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکە دەخەنەڕوو".

لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوكرایەوە كە چەند ژن و پیاوێك لە توالیتی مزگەوتێكی ناو بازاڕی شاری سلێمانی بینراون، دەگوترێت "كاری بەدڕەوشتیان كردووە".

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 لە لێكۆڵینەوەكان و جگە كە قسەكردن لەگەڵ مامۆستای ئایینی مزگەوتەكە، تەماشای كامێرای چاودێری مزگەوتەكە دەكرێتەوە.