رێژەی داشكاندنی كرێی خوێندن دیاریكرا

وەزارەتی پەروەردە رێژەی داشكاندنی خوێندنی بۆ وەرزی یەكەمی قوتابخانە و پەیمانگەكان ناحكومییەكان ئاشكرا كرد
قوتابخانەیەكی سنووری پەروەردەی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان
قوتابخانەیەكی سنووری پەروەردەی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان

K24 – ھەولێر

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان رێژەی داشكاندنی كرێی خوێندنی لە قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە ناحكومییەكان دیاریكرد.

لە نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە و وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، تێیدا ھاتووە "لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیارماندا، داشكاندنی كرێی خوێندنی ھەموو قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (ناحكومی) بۆ وەرزی یەكەم (نیوەی ساڵ) بەم رێژەبێت:..

قوتابخانە و پەیمانگەكانی (لۆكاڵی) بە رێژەی 25%ی كرێی خوێندنی وەرزی یەكەم (نیوەی ساڵ) واتە تێكڕای كرێی خوێندنی ساڵ.

قوتابخانە نێودەوڵەتییەكان بەڕێژەی 15%ی كرێی خوێندن وەرزی یەكەم (نیوەی ساڵ) واتە تێكڕای كرێی خوێندنی ساڵ.

ھەر قوتابی و خوێندكارێك سوودمەندبووبێت لە داشكاندن بە ھەرشێوازێك ئەم بڕیارە نایگرێتەوە.

 

نووسراوی وەزارەتی پەروەردە
نووسراوی وەزارەتی پەروەردە