نوێترین ئاماری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا

(11) كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی له‌ تاقیگه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی له‌ تاقیگه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ نوێترین ئاماری رۆژانه‌یدا، سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، (11) كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (238) كه‌سی دیكه‌ وه‌ك تووشبووی په‌تاكه‌ ده‌ستنیشان كراوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی رۆژانه‌ی ژماره‌ (294)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیدا ئاماره‌كان به‌م جۆره‌ خراونه‌ته‌ڕوو:

1- پشكنین: 3854

2- تووشبوو: 238

3- چاکبوون: 309

4- مردن: 11

له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆناوه‌ تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، ئاماری گشتیی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌یه‌:

* کەرەنتینی هاووڵاتیان: 21871

* پشکنین: 878697

* تووشبوون: 100957

* چاکبوونه‌وه‌: 65592

* لەژێر چارەسەر: 32051

* مردن: 3314