چاوش ئۆغلۆ: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارده‌بین بۆ ریشه‌كێشكردنی په‌كه‌كه له خاكی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، "مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ" رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری عێراق بكات له قه‌ڵاچۆكردنی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له سه‌ر خاكی عێراق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، "فوئاد حوسێن"، ئه‌مڕۆ دوای كۆبوونه‌وه‌یان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "به‌رده‌وام به‌رگریمان له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كردووه. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی عێراق له گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ین".
روونیشیكرده‌وه، سوپای توركیا له میانی ئۆپراسیۆنه‌كانی له خاكی عێراقدا توانیویه‌تی (800) چه‌كداری په‌كه‌كه "له‌كار بخات" و جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پێویسته قه‌زای شنگال له ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه "پاك بكرێته‌وه".
"چاوش ئۆغلۆ" ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی هێرشی كردبێته سه‌ر كورد له عێراقدا و گوتی: "په‌كه‌كه نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكات، به‌ڵكو دوژمنی كورده"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یه هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی عێراق بكات بۆ ریشه‌كێشكردنی په‌كه‌كه له خاكه‌كه‌یدا.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، "فوئاد حوسێن" رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره باسیان له رێككه‌وتنی شنگال كردووه، كه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال واژوو كراوه و هه‌روه‌ها پرسی كاركردنی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به رێككه‌وتنی (2009)ی نێوان هه‌ردوولا كراوه، كه تایبه‌ته به سه‌ردانی عێراقییه‌كان بۆ توركیا به بێ ڤیزا.
سه‌ردانی "فوئاد حوسێن" بۆ ئاماده‌كاری و زه‌مینه سازییه بۆ سه‌ردانی سبه‌ی "مسته‌فا كازمی" سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ ئه‌نقه‌ره.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ