پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هێرشی یەپەگە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە
K24 – ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی له بارهی هێرشی "یهپهگه" بۆ سهر هێزهكانی پێشمهرگه ئاراستهی رایگشتی ناوخۆ و دهرهوه كرد.
له پهیامهكهدا هاتووه: "من بە تووندترین شێوە، ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
ههروهها هاتووه: "داوا لە دۆست وهاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە و ڕێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن. بێگومان دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت".
دهقی پهیامهكه
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هێرشی یەپەگە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە
شەوی ڕابردوو گرووپێک لە چەکدارانی پەکەکە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان ڕێگرییان لێکرا.
دواتر ھێزێکی یەپەگە، بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەش ، دەمودەست وەڵامیان دانەوە و هێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند.
من بە تووندترین شێوە ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .
داواش لە دۆست وهاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە و ڕێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن. بێگومان دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت.
ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانیش دەکەم کە هەموو ڕۆژێک ، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی ئێمە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
16/12/2020