خامنه‌یی باسی وشاندنی زللـه‌یه‌كی به‌هێز بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: "ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، به‌هێزترین زللـه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی".
خامنه‌یی دووپاتیكرده‌وه، "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی سڵكردنه‌وه‌ی تێدا نییه، له هه‌ر كات و شوێنێك بێت"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "تۆڵه له‌وانه ده‌سه‌نینه‌وه كه فه‌رمانه‌كه‌یان ده‌ركرد و ئه‌وانه‌ی كرده‌كه‌شیان ئه‌نجامدا".
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی گوتی: "ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت بۆ لابردنی ئه‌و سزایانه، پێویست ناكات ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك كاتژمیریش دوابخرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر لابردنی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی لۆژیكیانه، ته‌ندروست بێت و پارێزگاری له ماف و سه‌روه‌ری ئێران بكات، ئه‌وا پیویسته ئه‌و كاره به زووترین كات بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی ده‌كه‌م، كه بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی مافه‌كانی ئێران له‌به‌رچاو بگرن" و رووی قسه‌كانی له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی كرد و گوتی: "به‌رپرسانی ئێرانی راده‌سپێرم، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی بیر له هه‌ڵگرتنی سزاكان بكه‌نه‌وه، كار بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و سزایانه بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به قسه‌ی دوژمنان بكه‌ن".
خامنه‌یی هۆشداریشی دا، "نابێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه ناوخۆییه‌كان متمانه به لایه‌نه بیانییه‌كان بكه‌ین" و گوتی: "دوژمنایه‌تی واشنت بۆ ئێران، ته‌نیا له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا قه‌تیس نابێت، بۆ ئه‌وه‌ی وا بیر بكه‌ینه‌وه، كه به چوونی ئه‌و له ده‌سه‌ڵات ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ش كۆتایی دێت".
رێبه‌ری ئێران هێرشی كرده سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپی و گوتی: "سێ وڵاته ئه‌وروپییه‌كه به‌وپه‌ڕی نامه‌ردی و دووڕووییه‌وه كاریان له‌گه‌ڵ ئێران كرد، بۆیه نابێت متمانه‌یان پێ بكرێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ریه‌ك له "فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا"، كه سێ وڵاتی سه‌ره‌كی بوون له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه‌ریكا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه بڕی 7 ملیار دۆلاری له ناوچه‌كه خه‌رجكردووه، به‌ڵام هیچ ئامانجێكی له سووریا و عێراق نه‌پێكاوه".
H.B
سه‌رچاوه: روسیا الیوم