كه‌ركووك.. زیاتر له 10 قوتابخانه به هۆی كۆرۆنا داخراون
K24- كه‌ركووك:
لەسەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە 10 قوتابخانە لە سنووری پارێزگای کەرکووك بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون، لە ئەگەری زیادبوونی حاڵەتەکان پڕۆسەی خوێندن بە تەواوی رادەگیرێت، فەرمانگەی تەندرووستی کەرکووك پێداویستییەکانی خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکان دابین نەکردووە، کە هۆکارێکی گرنگن بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونەوەی ئه‌و په‌تایه.
دکتۆر بەڵێن، سەرۆکی تیمە ته‌ندرووستییەکانی پشکنینی کۆرۆنا تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: پشكنین بۆ ته‌واوی قوتابیان و مامۆستایانی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان ده‌كرێت، له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش 5 حاڵه‌ت تۆمار بكرێن، به فه‌رمانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك ئه‌و قوتابخانه‌یه داده‌خرێت و خوێندنش له‌و قوتابخانه‌یه ده‌كرێته ئۆنلاین.
له‌كاتێكیشدا ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه پڕۆسەی خۆێندن لە کەرکووك دەستی پێکردووه، وێڕای مه‌رج و رێنماییه‌كانی خۆپارێزیش، به‌ڵام رۆژانه حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن تۆمارده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه دابخرێن، پەروین فاتح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری سەرەتایی خوێندنی کوردی له پارێزگای كه‌ركووكیش ئاشكرایكرد: كێشه‌ی دابینكردنی پێداویستیی خۆپارێزییان هه‌یه و رۆژانه قوتابخانه‌كانیان داده‌خرێن، به‌ڵام تا ئێستا شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركووك به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و پرسه نه‌كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستیانه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆیان دابینكراوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق تا ئێستا هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌وانی نه‌كردووه و گوتی: ته‌نیا له سنووری داقوق 5 قوتابخانه داخراون و 48 حاڵه‌تی تووشبوونیش له‌ناو قوتابیان و مامۆستایان تۆماركراون، بۆیه وه‌ك پێشبینیی كرد، ناتوانن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بن.
له سنووری پارێزگای كه‌ركووك هه‌ر قۆناغێك له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن، دەوامی مامۆستایانیش بۆنیوە کەمکراوەتەوە، بەڵام هێشتا ئاستی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بەرزە و ئەگەری ئه‌وه هەیە، پڕۆسەی خوێندن بەیەکجاری رابگیرێت.
H.B