سلێمانی.. فێستیڤاڵی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان

ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین جوتیار و خاوەنی کار لە فیستڤاڵەکە بەشدارن
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

بەمەبەستی گرنگیدان بە بەرھەمی ناوخۆ و زیاتر ناساندنیان بەخەڵکی، فێستیڤاڵێک بۆ بەرھەمەکانی ناوخۆ لە سلێمانی دەستی پێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین جوتیار و خاوەنی کار لە فێستیڤاڵەکە بەشدارن.

خەندە کەمال، بەشداربووی فێستیڤاڵ لەلایەک بەرھەمی ناوخۆ پیشانی خەڵکی دەدا و دەیان فرۆشێت، لەیەکی دیکەوە خواردنە کوردەوارییەکان ئامادە دەکات.

خەندە ساڵانێکی زۆرە لەماڵەکەی خۆیەوە گرنگی بە بەرھەمی ناوخۆ دەدات و بە ھاووڵاتیانی دەناسێنێ،  ئەو لە ھەرشوێنێکی کوردستان گرنگی بەبەرھەمی ناوخۆیی بدرێت، لەوێ ئامادەیە.

لەسلێمانی چەندین خاوەنکار و جوتیار بەشداریان لە فێستیڤاڵی ناساندنی بەرھەمە ناوخۆییەکان کرد، ھەرچی بەرھەمی ناوخۆ ھەبوو، خستوویانەتەڕوو، بەئامانجی گرنگیدان بە بەرھەمی ناوخۆ.

فیستڤاڵی ناساندنی بەرھەمی ناوخۆ، بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە پیشاندانی بەرھەمە ناوخۆییەکان، ژمارەیەک  لەخانمانیش کاری دەستی تێدا دەکەن و ھەر کڕیارێک سەردانیان بکات، ھەر لەوێ پێیان دەفرۆشنەوە.