زانكۆی سۆران سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به هه‌ورامانناسی كرده‌وه
K24 – ھەولێر:
زانكۆی سۆران سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به هه‌ورامانناسی كرده‌وه، ئامانجی سه‌نته‌ره‌كه لێكۆڵینه‌وه و ئاشناكردن و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی شێوه‌زاری ئاخاوتن و ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، ژیان و ژینگه‌ی هه‌ورامان و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانیه‌تی.
له ڕێورسمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ورامانناسی له‌زانكۆی سۆران، ئامانج و گرنگی ئه‌و سه‌نته‌ره وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی بۆ ئاماده‌بووان شیكرایەوه، سه‌نته‌ره‌كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌كادیمی هه‌یه‌و ئه‌ركی كۆكردنه‌وه و پاراستنی ڕه‌هه‌نده كولتوریه‌كان و ژیاری هه‌ورامانه.
د. موسلیح مسته‌فا، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران گرنگی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد گوتی: ئامانجی سه‌نته‌ری هه‌ورامانناسی به‌پشت به‌ستن به زانست و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له‌زمان، ئه‌ده‌ب، مێژوو، كۆمه‌ڵگه، هونه‌ر، ژیان و ژینگه‌ی هه‌ورامان و ته‌واوی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ژیانی هه‌ورامان ده‌كۆڵێته‌وه‌و كاربۆ ئاشناكردن و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ده‌كات.
ھەورامان یان ھۆرامان ناوچەیەکی شاخاوی و گەشتیارییه و دابه‌شی پارچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان بوونه. بۆ ئاخاوتن خاوه‌ن شێوه‌زارێكی تایبه‌تی خۆیانن و بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی یونسكۆی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان، هه‌ورامی مه‌ترسی لە ناوچوونی له‌سه‌ره و زۆربه‌یان دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و سنه و كرماشان.