وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن چەند کۆمپانیایەك دەداتە دادگا
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، توانیویەتی چەندین کۆمپانیا، کە شایستە داراییەکانی حکومەتیان نەداوە، بداتە دادگا، لەهەمان کاتدا بەشێکی زۆری ئەو شایستە داراییانەش بۆ گه‌نجینه‌ی حکومەت بگەڕێنێتەوە.
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزه‌وه یاسای چاكسازی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاویان ناوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه، یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، بۆ كوردستان24 گوتی: "له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی له كابینه‌ی نۆیه‌م، سه‌ره‌تا كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌مان ئاگاداركرده‌وه، بێن شایسته داراییه‌كانی له ئه‌ستۆیانه بیده‌نه حكومه‌ت، دواتر له رێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه، (11) كۆمپانیامان داوه‌ته دادگا، (3) كۆمپانیا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، (31)ی دۆسیه‌ی دیكه ئاماده‌یه بیده‌ینه دادگا، (22) كۆمپانیا هاتوونه‌ته به‌شی یاسایی وه‌زاره‌ت، تا ئه‌و شایسته داراییانه‌ی له ئه‌ستۆیانه، بده‌نه حكومه‌ت".
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن گوتیشی: "سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران، 45%ی ئه‌و دۆسیه‌یه ته‌واو بووه، كه به پێی یاسای چاكسازی، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی شایسته‌ی ئه‌و پله‌یه نه‌بوون، لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه ورد و به‌رده‌وامه، له‌داهاتوودا زیاتر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت".
ئانۆ جه‌وهه‌ر، روونیكرده‌وه، "چه‌ندین دۆسیه و گرێبه‌ست له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌و‌ڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی وردبینییان بۆ كراوه، دانووستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كراوه و چه‌ندین شایسته‌ی دارایی بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئانۆ جه‌وهه‌ر ئاماژه‌یكرد، "له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له رێگه‌ی هه‌ندێك كۆمپانیا، به چه‌ندین ملیۆن دۆلار، به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بۆ خوێندنی ئۆنلاین، خه‌تی فرییان به‌كارهێناوه و سوودمه‌ند بوون، به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن".
د.ی