وادەی بەردەستبوونی ڤاكسین لە عێراق ئاشكرا كرا
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، سه‌ره‌تای مانگی سێی ساڵی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا له عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت.
دكتۆر قوته‌یبه جبووری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عێراق بە كوردستان24ی رایگه‌یاند: "ئاماژه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئاماژه‌ی ئه‌رێنین، رێژه‌ی چاكبوونه‌وه زۆر زیادیكردووه،و رێژه‌ی تووشبوون و مردنیش كه‌مبووه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ی ئه‌رێنین و سه‌ركه‌وتنی رێكاره‌كانه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و په‌نا به‌خوا سه‌ركه‌وتووبووین له دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا".
گوتیشی: "پرسی كڕینی ڤاكسین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كلاده‌كرێته‌وه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر ده‌كرێت بۆ كڕینی ڤاكسین، ڤاكسینی فایزه‌ر پێویسته له حه‌فتا پله‌ی ژێر سفر هه‌ڵبگیرێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئاسترازینكای به‌ریتانیش گفتوگۆ هه‌یه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ته‌ندروستی پاڵپشتی له گرێبه‌ستی كۆمپانیای فایزه‌ر ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عێراق روونیكردەوە: "عێراق پێویستی به 80 ملیۆن ژه‌م له ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌یه و هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌بێت دوو ژه‌م وه‌ربگرێت. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له سه‌ره‌تای مانگی 3ی 2021 ڤاكسینه‌كه له عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت. به دوو قۆناغ ده‌بێت، قۆناغی یه‌كه‌م 10 ملیۆن ژه‌م ده‌بێت كه به‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌سانی به‌ساڵاچوو دابه‌ش ده‌كرێت".