سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان بۆ هەمیشە وەکو سەرچاوەی شانازیمان دەمێنێتەوە

پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان
وێنەیەکی ئەرشیڤیی سەرۆک بارزانی
وێنەیەکی ئەرشیڤیی سەرۆک بارزانی

K24 - هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات و، دەڵێ "ئاڵای کوردستان بۆ هەمیشە وەکو سەرچاوەی شانازیی هەموو خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە".

لە تویتێکدا سەرۆک بارزانی نووسیویەتی "پیرۆز بێت رۆژی ئاڵای کوردستان، ئەو ئاڵا پیرۆزەی زۆر خوێنی بۆ رژا، بۆ هەمیشە وەکو سەرچاوەی شانازیی هەموو خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە".

لە ساڵی 1999، پەرلەمانی کوردستان رۆژی 17ـی کانوونی یەکەم (17ـی 12)ـی هەموو ساڵێکی، وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کردووە و ساڵانەش لەسەر ئاستی باڵا و جەماوەری، یادی ئاڵای کوردستان دەکرێتەوە و لە مەراسیمی جیاوازدا بەرزدەکرێتەوە و رێزی لێ دەنرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لە مەراسیمێکی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، رایگەیاند "ئەم ئاڵایە لەکاتێکدا لەلایەن پێشەوا قازی رادەستی سەرۆکی نەمرمان مستەفا بارزانی کرا، دواتر لەسەر لووتکەی هەموو شاخەکانی کوردستان هەڵکرا و بەرز راگیرا. دواتر لەژێر رابەرایەتی و سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی هەر ئەو ئاڵایە لە کۆشک و تەلار و پایتەختی وڵاتانی دنیا هەڵکرا و رێزی لێگیرا".

هـ.ر.