پێنج پرسیار و وه‌ڵامی گرنگ له باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا به گرنگییه‌وه له ڤاكسینی كۆڤید-19 ده‌ڕوانن. چونكه ڤاكسینه‌كه ئاماده و به‌رده‌سته بۆ رێگه‌پێدان و دابه‌شكردن و به‌كارهێنان له‌سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌فته‌كانی داهاتوودا. كه ئومێدی وای له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه ده‌بێته هۆی كۆتایی هاتن به په‌تاكه.
ئه‌م پێشكه‌وتنه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس هاته‌دی، به‌رێژه‌یه‌ك كه كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌مه له ته‌واوی سه‌رتاسه‌ری دنیادا. كه به‌داخه‌وه له ئه‌مه‌ریكا 300 هه‌زار كه‌س مردووه، ئه‌مه‌ش وای له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان كردووه له زۆرێك له ویلایه‌ته‌كان بگه‌نه خاڵی داڕمان.
پیشه‌گه‌رانی ده‌رمان و رێكخه‌رانیی به‌خێراییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو جووڵه‌یان تێكه‌وتووه له په‌ره‌پێدانی ڤاكسینه‌كان و تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ریان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌وپه‌ری هه‌ستیارێتی و گه‌شبینییه‌وه لێی ده‌ڕوانن، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك پرسیاریشی جێهێشتووه، كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ده‌رباره‌ی ڤاكسینه‌كه بیزانێت.
*تا چه‌ند ڤاكسینه‌كه به‌رده‌سته؟
-ده‌شێت ژه‌مه‌كانی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا به‌رده‌ست بێت ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان (FDA) به‌خێرایی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان رۆژی 10ی كانوونی یه‌كه‌م - دیسێمبه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی پسپۆر بۆ پێداچوونه‌وه به‌و داتایانه‌ی كه كۆمپانیای فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی و هاوبه‌شه‌كه‌ی كه بایۆنتێك-ی ئه‌ڵمانی كردوویانه، تا بڕیاری به‌په‌له و كورت و خێرایان بۆ ده‌ربكات. بڕیاریشه سبه‌ی 17ی كانوونی یه‌كه‌م- دیسێمبه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجامبدات له‌سه‌ر ڤاكسینی مۆدێرنا.
مایك پێنس جێگری سه‌رۆك تره‌مپ رۆژی 11ی كانوونی یه‌كه‌م، وتی: "ته‌واو گه‌شبینم ده‌رباره‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆڤید-19".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ستیڤن هان كۆمیسیاری ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان دوودڵه له خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراو بۆ ڤاكسینه‌كه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داتاكان خاوه‌ن بڕیارن.
له‌چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ی بی سی نیوز، وتی: "ده‌مه‌وێت پێشبینییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له‌به‌رچاوبگرین. ده‌توانم بڵێم كه وایده‌بینم پێویسته ئێمه خێرا بین له‌مه‌دا، به‌ڵام هه‌ندێك گرفت هه‌یه پێویسته چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
وتیشی: "تاكه شتێك كه ده‌شێت ئێمه نه‌توانین به‌ڵێنی له‌سه‌ر بده‌ین كه ڤاكسینه‌كه بگه‌یه‌نرێته هه‌موو شوێنێك".
هه‌روه‌ها وتی: "ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین پێویستی به چه‌ند مانگێكه نه‌ك زیاتر، به‌ڵام كۆمپانیای فایزه‌ر داواكه‌ی له 20ی نۆڤێمبه‌ر (تشرینی دووه‌م) پێشكه‌شكردووه".
هان ده‌ڵێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه فشارده‌كرێت كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت به‌ر له‌وه‌ی له 20ی كانوونی دووه‌می 2021 ئیداره جێبهێڵێت.
*چه‌ند كه‌س ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن؟
وه‌ڵامه كورته‌كه: خه‌ڵكێكی زۆرنا.
ژماره‌یه‌كی كه‌م ڤاكسینه‌كه‌یان لێده‌درێت یان ژماره‌یه‌كی كه‌م چانسیان هه‌یه به‌ر پرۆسه‌ی ڤاكسینه‌یشن بكه‌ون.
پرۆسه‌ی (Warp Speed) كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئیداره‌ی تره‌مپ بوو بۆ خێراكردنی به‌ره‌وپێشبردنی ڤاكسینه‌كه و دابه‌شكردنی، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا 6 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆز له ڤاكسینی فایزه‌ر ده‌نێرێت بۆ ویلایه‌ته‌كان له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا له‌دوای هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وزی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، به‌رپرسان پلانیانداناوه له هه‌مانكاتدا 12 ملیۆن و 500 هه‌زار ژه‌م له ڤاكسینی مۆدێرنا بۆ ویلایه‌ته‌كان ره‌وانه‌بكرێت. هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنی ژه‌می زیاتر كه هه‌فتانه له 5 ملیۆن و 10 ملیۆن له خۆبگرێت.
گۆستاڤ بیرنا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئۆپه‌راسیۆنی (Warp Speed) ده‌ڵێت: "گه‌یاندنی ڤاكسینه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت"، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه چه‌ند ژه‌می ڤاكسینه‌كه دیاریكرداوه بۆ ویلایه‌ته‌كان.
به‌رپرسانی فیدرالی ده‌ڵێن كه وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م نێردراوه بۆ 68 شوێن. ئه‌ویش گه‌یه‌ندراوه‌ته شاره‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و كاروباری تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان و نووسینگه‌ی به‌ندكراوان و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه ته‌ندروستییه‌كان.
بۆئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه كاریگه‌ری هه‌بێت پێویسته هه‌موو كه‌سێك دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه وه‌رگرێت كه نێوان 28 رۆژه. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه دیترۆیت، وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه به‌شی 3 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ته‌ندروستی پێشبینی ده‌كه‌ن كه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای فایزه‌ر و مۆدێرنا تا كۆتایی ساڵ بتوانن ڤاكسینی 20 ملیۆن كه‌س بخه‌نه به‌رده‌ست كه ئه‌مه‌ش بۆ وڵاتێكی 330 ملیۆن كه‌سی ژماره‌یه‌كی كه‌مه.
*ڤاكسینه‌كه چۆن كارده‌كات؟
له ڤاكسینه‌كانی مۆدێرنا و فایزه‌ر-دا (mRNA) واته په‌رله‌ی بۆماوه‌یی ڤایرۆسه‌كه به‌كارهاتووه. ئه‌مه ته‌كنیكه پێشتر له هیچ ڤاكسینێكدا به‌كارنه‌هاتووه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ. ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه بۆ یه‌كه‌مینجاره به‌كاردێت و ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتن و داهێنانێكی تری نوێی له‌بواری پزیشكیدا ئه‌نجامدا. كه‌ڵكی ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه بۆ جه‌سته ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی پرۆتیناتی ڤایرۆسه‌كه، ئه‌ویش به‌وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك له په‌رله‌ی بۆماوه‌یی ڤایرۆسه‌كه و به‌كارهێنانی له ڤاكسینه‌كه له پێناو پارێزگاریكردن و بنیاتنانی به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسه‌كه كه ده‌بێته هۆی كۆرۆنا ڤایرۆس.
پێشتر ڤاكسینه كلاسیكییه‌كان نمونه‌یه‌كی مردوو یان لاوازی ڤاكسینه‌كه‌ی تێدا به‌كارئه‌هێنرا، كه ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی جار بۆته هۆی ترس له‌سه‌ر به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی كه ڤاكسینه‌كه‌یان به‌كارهێناوه، به‌ڵام به‌م ته‌كنیكه نوێیه ئه‌و ترسه‌شیان نه‌هێشتووه.
بۆ نموونه به پێی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستنی ئه‌مه‌ریكا (CDC) هه‌رگیز ڤاكسینه‌كانی پێشتر كاریگه‌ری ته‌واوی نه‌بووه هه‌ر بۆ نموونه ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا كه له دژی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی به‌كاردێت رێژه‌ی كاریگه‌ری 60% زیاتر نییه. به‌ڵام ته‌كنیكی (mRNA) كه هه‌ردوو كۆمپانیاكه به‌كاریانهێناوه له دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، رێژه‌ی كاریگه‌ری 95% به‌ره‌و ژووره بۆ پاراستنی كه‌سه‌كه له تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس، وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌واو سه‌لامه‌ته.
ڤاكسینی (mRNA) ته‌نیا (RNA) هه‌ڵگرتووه و هیچ ترشه ناوكێكی تری رایبی رایبۆسۆمی هه‌ڵنه‌گرتووه كه ببێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی دیكه.
*كێن ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م كه‌سن ڤاكسین وه‌ره‌گرن؟
قسه‌یه‌كی باو هه‌یه، هه‌موو كه‌س ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرێت! ئه‌مه راست نییه ڤاكسینه‌كه سه‌ره‌تا بۆ هه‌موو كه‌س نییه و چنگ هه‌موو كه‌س ناكه‌وێت له ئه‌مه‌ریكا وێرای ئه‌وه‌ی له جیهان.
لیژنه‌ی راوێژكاری (CDC) هه‌فته‌ی پێشوو رێنمایی ئه‌وه‌یدا كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی درێژخایه‌نن له به‌شی پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه وه‌ره‌گرن.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی: "ئه‌ندامی لیژنه‌كه بڕیاریاندا كه ده‌یانه‌وێت پێشینه‌یی بدرێت به‌وانه‌ی كه له پێشه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ پارێزگاری له به‌ردوامبوونی سیستمی چاودێری ته‌ندروستی".
زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌زائی ده‌ڵێن پێشبینی ده‌كه‌ن كه له توانادا هه‌یه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌یشندا ته‌واوی كارمه‌ند و كرێكارانی ته‌ندروستی ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ به‌كاربهێنرێت.
به‌ڵام بڕیاره‌كانی كۆتایی ده‌رباره‌ی دیاریكردنی ئه‌وله‌ویاتی ویلایه‌ته‌كان و دیاریكردنی ژه‌می یه‌كه‌م پشتده‌به‌ستێت به ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی مردن بووه‌ته‌وه.
زۆرێك له ویلایه‌ته‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌دوای ئامۆژگارییه‌كانی (CDC)دا ده‌چن، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان پلانی خۆیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ویلایه‌ته‌كان به‌ته‌واوی داواده‌كه‌ن له‌وه‌ی چی‌یان ده‌وێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ڤاكسینه‌یشتی لاوه‌كی خه‌ڵكی ئاسایی.
بۆ نموونه، هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كان پلانیانداناوه بۆ ڤاكسه‌نه‌یشنی كارمه‌ندان و كرێكارانی كه‌رتی ته‌ندروستی كه له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس كارده‌كه‌ن، نه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی. هه‌روه‌ها هه‌ندێك پێشنیاری تر كراوه كه مامۆستایان له‌وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌یشندابن.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رپرسان باوه‌ڕیان وایه و پێشبینی ده‌كه‌ن كه دوای وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م، قۆناغی دووه‌م له مانگی كانوونی دووه‌می 2021 و شوباتی 2021 ده‌ستپێبكات. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی فیدرالی وایده‌بینن كه له‌مانگی ئادار و نیسان ته‌واوی ئه‌مریكا ڤاكسیه‌نه‌كه وه‌رده‌گرن.
*ڤاكسینه‌كه به‌چه‌نده؟
ئیداره‌ی تره‌مپ به‌ڵێنیداوه كه ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌خۆڕاییه.
حكومه‌تی فیدرالی ده‌یان ملیار دۆلاری له باجی سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا ته‌رخانكردووه بۆ ملیۆنان ژه‌می ڤاكسینه‌كه كه به‌شێكه له پرۆسه‌ی (Warp Speed).
یاسای فیدرالی داواده‌كات له ته‌واوی كۆمپانیای بیمه‌ی ته‌ندروستی و پلانی ته‌ندروستی و بازرگانی كه ڤاكسینی كۆڤید-19 به‌بێ لێسه‌ندنی پاره، بۆ ئه‌وانه‌ی كارده‌كه‌ن دابینبكات. هه‌روه‌ها پرۆگرامی (Medicare) كه پرۆگرامی هاوكاری كه‌سانی به‌ته‌مه‌نه، به‌مدواییه بڕیاریدا كه رووپێوی ته‌واوی تێچووی ڤاكسینه‌كه بۆ خه‌ڵكی ئاسایی بكات.