ڤێتنام: په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران یاساییه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڤێتنام، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، نیگه‌رانین له بڕیاری سه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی ڤێتنام، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوتییه‌كانی ئێران، سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
لی سی سو هانگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڤێتنام، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ڤێتنام و ئێران، روون و یاسایین".
گوتیشی: "ڤێتنام رێزێكی ته‌واوه له بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت، به‌و پێیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشێلكارییه‌ك ده‌كات".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوێنی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، سزای نوێی له‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، سزاكه په‌یوه‌سته به (2) كۆمپانیا، كه باره‌گه‌یه‌كه‌یان له ئیماراته.
روونیشیكرده‌وه، سزای به‌سه‌ر (4) كۆمپانیای دیكه سه‌پاندووه، (2) له‌و كۆمپانیایانه له "شارقه"ن، یه‌كێكیان له چین، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان دامه‌زراوه‌ی گواستنه‌وه‌ی گاز و مادده كیمیاوه‌ییه‌كانه له ڤێتنام، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی "فۆ نگۆك فۆنگ".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، RT
د.ی