رۆیتەرز: جۆ بایدن سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ ناگۆڕێت
K24 – ھەولێر:
ھەندێك سەرچاوەی ئاگادار به ئاژانسی رۆیتەرزیان راگهیاند، سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جۆ بایدن دوودڵ نابێت لە بەكارھێنانی چەكی دۆناڵد ترەمپ لە سزادان، لە چوارچێوەی ھەوڵەكانیدا بۆ داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا.
هاوكات ھەمان ئهو سەرچاوان روونیان كردووهتهوه، مەزندە دەكرێت بایدن كاتێك دەسەڵاتی سەرۆكایەتی دەگرێتە دەست لە 20 كانوونی دووەمی داھتوودا، بەپەلە دەستبكات بە ھەڵسەنگاندنەوەی رێبازی ترەمپ لە بەكارھێنانی ھێز و لە ھەمان كاتیشدا ئۆقرە دەگرێت لە بیركردنەوە لە جێبەجێكردنی ھەر گۆڕانكارییەكی پەیوەست بەو دەوڵەتە سەرەكیانەی كراونەتە ئامانجی سزاكان وەك ئێران و چین.
سەرچاوەكان، كە مەرجیان پاراستنی نھێنی ناسنامەكانیان بوو، گوتیان: داڕشتنەوەی ستراتیجیەتی ھەمواركراو دەكرێت بەسوود وەرگرتن لە پێداچوونەوەیەكی بەرفراوانی بەرنامەكانی سزاكان و لە دوای دەستبەكاربوونی بایدن دەستپێدەكات.