ناتۆ بودجه‌ی بۆ ساڵی (2021) زیاد كرد
K24 - هه‌ولێر:
وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر زیادكردنی بودجه‌ی ساڵی (2021) دا، كه كه‌مێك له بودجه‌ی ئه‌مساڵی زیاتره.
ناتۆ، له به‌یاننامه‌كه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ی 2020) رایگه‌یاند، "بودجه‌ی مه‌ده‌نی، بۆ مووچه‌ی كارمه‌ندان و تێچووی به‌كارخستن و باره‌گای ناتۆ له برۆكسڵ به‌كاردێت".
بڕی (258.9) ملیۆن یۆرۆ، بودجه‌ی مه‌ده‌نی، كه (0.9%)ی بودجه‌ی ساڵی (2020)ی ناتۆیه.
بودجه‌ی سه‌ربازی ناتۆ، (5%) به به‌راورد به ئه‌مساڵ زیادی كردووه، كه گه‌یشتووه‌ته (1.61) ملیار یۆرۆ، بۆ په‌یكه‌ری سه‌ركردایه‌تی ناتۆ و كاره‌كانی ناتۆ له جیهان به‌كاردێت.
بڕیاره بڕی (254.9) ملیۆن یۆرۆ، بۆ كاره‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان و عێراق و كۆسۆڤۆ به‌كاربێت.
وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، پلانیان داناوه، وه‌به‌رهێنان به بڕی (710) ملیۆن یۆرۆ، له به‌رنامه‌ی ئه‌منی هاوبه‌ش بكه‌ن.
سه‌رچاوه: سپۆنتیك
د.ی