سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تاڵیبان كۆده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، جه‌نه‌راڵ "مارك میلی"سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م هه‌فته‌یه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كرێن.
دیداری ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌كاتێكدایه، دانووستانكارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و حكومه‌تی كابوڵ، بڕیاریان داوه تا پێنجی مانگی داهاتوو پشوو بده‌ن و دانووستانه‌كانیان رابگرن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز