دیمه‌شق: ئه‌مه‌ریكا هاوكاری ھێزه "نانیشتمانییه‌كانی" سووریا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا رەخنەی توندی لە ئەمه‌ریکا گرت و رایگه‌یاند، ئەمه‌ریکا خاکی سووریای داگیر کردووە و نەوتەکەمان دەدزێت و ھاوکاری چەند ھێزێکی نایاسایی دەکات.
وەزیری دەرەوەی سووریا گوتیشی: ئامانجی ئەمه‌ریکا تێکدانی زیاتری سووریایە.
فه‌یسه‌ڵ میقداد ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بە نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکەکەمانەوە و رێز لە سەروەریمان ناگرن، ھەموو ئەمانەش پێچەوانەی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانە. ئامانجی ئەم کارانەش گەڕاندنەوە و بنیادنانەوەی سووریا نیە بەڵکو بەپێچەوانەوە لەناوبردن و وێرانکردنی سوریایە."
دیمه‌شق، ئه‌مه‌ریكا به هاوكاریكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) وه‌سفده‌كات و ئه‌و هێزانه‌ی هه‌سه‌ده‌ش به "نانیشتمانی" له‌قه‌ڵه‌مده‌دات.
سوپای ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌كات و نه‌وتی سووریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزه‌دایه و دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك رایگه‌یاندبوو، ئێمه پارێزگاری له نه‌وت ده‌كه‌ین و بۆیه له سووریا هه‌ین، تا نه‌وته‌كه‌ی بپارێزین و نه‌هێڵین بكه‌وێته‌وه ده‌ست دیمه‌شق.