توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی "عه‌ین عیسا" ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا هێزی خۆیان له میحوه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری "عه‌ین عیسا" كۆده‌كه‌نه‌وه و هێزی زیاتریان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هێزه نوێیانه‌ی توركیا، كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوون، له گوندی "ئه‌بو خرزه"ی خۆرهه‌ڵاتی "عه‌ین عیسا" مۆڵ دراوون.
هێزه‌كه‌ی توركیا، كاروانێك بارهه‌ڵگر له تانك و تۆپی قورس و زرێپۆش پێكهاتووه.
له به‌رامبه‌ریشدا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، هێزه‌كانی خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی قایمكاری سه‌نگه‌ره‌كانییه‌تی.
پێشتر، له گوندی "شێخ حه‌سه‌ن"ی نزیك له "عه‌ین عیسا" فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سوپای رووسیا و سووریا كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته نوێیه‌كانی ره‌وشی سه‌ربازی له "عه‌ین عیسا".
ئه‌م جووڵه نوێیه سه‌ربازیانه دوای ئه‌وه دێن، له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا هه‌سه‌ده و سوپای رووسیا رێككه‌وتبوون، خاڵی سه‌ربازی هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی باكووری ره‌ققه درووست بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی داعش ببنه‌وه.