ئه‌سۆشه‌یتدپرێس: ئێران له ژێر زه‌وی سه‌رقاڵی درووستكردنی وێستگه‌یه‌كی ناووكییه

K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیكردووه‌ته به بنیاتنانی وێستگه‌یه‌كی ناووكی له ژێر زه‌وی.
ئاژانسی "ئه‌سۆشێیتد پرێس" بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی له رێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، ده‌ستكه‌وتووه، كه پیشانی ده‌ده‌ن، ئێران له ژێر زه‌وی له "فۆردۆ" خه‌ریكی بنیاتنانی وێستگه‌یه‌كی ناووكییه.
كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه له ژێر زه‌وی دامه‌زراوه‌ی "فۆردۆ" هیچ جۆره چالاكییه‌كی بۆ بنیاتنانی وێستگه‌یه‌كی ناووكی له ژێر زه‌وی هه‌بووبێت.
ئه‌و وێستگه‌یه، یه‌كه‌مجار له (2009) له لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواییه‌وه ئاشكرا كرا، پێش ئه‌وه‌ی له ته‌مموزی (2015) رێككه‌وتنی ناووكی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك واژوو بكرێت.
ئه‌و كاته مه‌به‌ستی بنیاتنانی ئه‌و وێستگه‌یه ئاشكرا نه‌بوو و وڵاتانی خۆرئاوا نه‌یانده‌زانی ئێران سه‌رقاڵی چییه.
له سه‌روبه‌ندی كۆتایهاتنی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی "دۆناڵد تره‌مپ"ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر جۆره جووڵه و چالاكییه‌كی ئێران له‌و وێستگه‌یه نیگه‌رانی بۆ ئیداره‌ی "تره‌مپ" درووست ده‌كات.
"جیفری لویس" شاره‌زا له سه‌نته‌ری "جه‌یمس مارت" بۆ توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له په‌یمانگه‌ی "میدلبری بۆ توێژینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" رایگه‌یاند، "هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی ئه‌و وێستگه‌یه له ژێر چاودێری وردایه و چالاكی له‌و وێستگه‌یه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له هه‌وڵی پێشخستنی به‌رنامه‌ی ناووكیی دایه".
تا ئێستا ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، كه تیمه‌كانی له ئێرانن هیچ لێدوانێكیان له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
له كۆتایی مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوودا ئێران ده‌ستیی به كاركردن له وێستگه‌ی "فۆردۆ" كردووه.
ئه‌و وێنانه‌ی "ئه‌سوشێیتد پرێس" بڵاویكردوونه‌ته‌وه، له مانگی ده‌ستكردنی سه‌ر به كۆمپانیای "ماكسار تكنۆلۆجیز" وه‌ریگرتوون.
وێنه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ئێران له سووچی باكووری خۆرئاوای شوێنه‌كه‌وه، له نزیك شاری قوم و له دووری (90) كیلۆمه‌تر له باشووری خۆرئاوای تاران سه‌رقاڵی كاركردنه.
ئه‌و وێنانه رۆژی (11ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) گیراوون و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت چاڵێكی گه‌وره هه‌ڵكه‌ندراوه و به ده‌یان ستوونی تێدا دانراوه، ره‌نگه ئه‌و ستونانه بۆ ئه‌وه بێت دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌هێز درووست بكرێت و به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه بگرێت.