سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وروپا تووشی كۆرۆنا بوو
K24- هه‌ولێر:
ئیگۆر ماتۆفیچ، سه‌رۆك وه‌زیرانی سلۆفاكیا رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كانیدا ده‌ركه‌وتووه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ماتۆفیچ له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی داناوه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤه.
هاوكات له پۆسته‌كه‌یدا داوای لێبوردنی له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، به‌وه‌ی كه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌تایه، هه‌ڵه‌ی كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه فیرۆنیكان ریمیشۆفا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سلۆفاكیا له لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی "رادیا ئێكسپرێس" رایگه‌یاند، "به‌هۆی دڵنیابوونه‌وه له ئه‌نجامه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران، پێویسته منیش خۆم كه‌ره‌نتین بكه‌م" و ئاشكراشیكرد، "پێویسته زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێككاره‌كانی خۆكه‌ره‌نتین كردن بگرنه‌به‌ر".
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش كه‌ره‌نتین ده‌كرێن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بۆریس كۆلار، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سلۆفاكیا.
ئه‌مه‌ش ته‌نیا رۆژێك دوای راگه‌یاندنی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا "كۆشكی ئێلیزێ" دێت، كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا تووشبوونی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرده‌وه.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌هۆی تووشبوونیان به‌و په‌تایه، كه‌ره‌نتین كرابوون.
سه‌رچاوه: "رادیا ئێكسپرێس"
H.B