نوێترین داواكاری حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
گفتوگۆی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شایسته داراییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه، له 10 رۆژی كۆبوونه‌وه‌كاندا، شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له پابه‌ندییه‌كانی به گوێره‌ی ده‌ستور و رێكاره یاساییه‌كان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بوونی فشاره‌كان وایكردووه تا ئێستا گفتوگۆكان هه‌ر له چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن بمێننه‌وه، و نه‌بێت به رێككه‌وتن.
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه هه‌ندرێن دۆسكى، په‌رله‌منتارى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێترین داواكاری حكومه‌تی عێراق له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی عێراق داوای راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ناكۆكی هه‌یه.
كیشه‌ى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم و پابه‌ندنه‌بوونى عێراق به ناردنى، ساڵ له دواى ساڵ كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، محمد خالدى، په‌رله‌مانتارى كوتله‌ى به‌یارق خه‌یرى سوننه‌كانیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیداری ده‌بێت، ته‌نها یه‌ك ریگاش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه، ئه‌ویش گفتوگۆیه به ئامانجى ریكه‌وتن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سوننییه گوتی: "هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كى دیكه نییه، ئه‌گه‌ر دانوستان و نیه‌تێكى راسته‌قینه نه‌بێت، گواستنه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌رده‌وام بێت بۆ قۆناغێكى تر و بۆ خولێكى تر، گومانی تێدا نییه كه كێشه‌كان زیاتر ده‌بن، بۆیه دواخستنى ئه‌م جۆره كێشانه بۆ ئاینده چاره‌سه‌ركردنى زۆر ئاڵۆز ده‌بێت، هه‌ر ده‌بێت دواجار له رێگه‌ى گفتوگۆكانه‌وه چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزنه‌وه" جه‌ختیشی كرده‌وه، "بڕوام وایه ئه‌م شانده ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانیان هه‌یه و كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌رئه‌نجامى باشیان ده‌بێت".
قورسترین داواكارى حكومه‌تى عێراق راده‌ستكردنى ته‌واوى داهاته نه‌وتى و نانه‌وتیه‌كان بوو، شانده‌كه‌ش به‌وه رازی بوو، به‌ڵام ئه‌وه روون نیه له به‌رامبه‌ر چی و چه‌ند شایسته‌ى دارایی به حكومه‌تى هه‌رێم ده‌درێت، ئه‌مه‌ش تا ئێستا شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى له به‌غدا هێشتووه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له پاش گه‌رانه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى له توركیا، ئاراسته‌ى دانوستانه‌كان بگۆڕێت و ئه‌وه‌ش بۆ شانده‌كه روون بێته‌وه، كه له‌م سه‌ردانیه‌یاندا چیان ده‌ستده‌كه‌وێت.
H.B