نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه سنووری 52 دۆلاری بۆ هه‌ر به‌رمیلێك تێپه‌ڕاند، هۆكاره‌كه‌شی بۆ دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی پێكوته‌كانی دژ به‌و ڤایرۆسه، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه حه‌وته‌م جاره نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
به‌گویره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خامی برێنت ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنیدا به رێژه‌ی 1% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 52 دۆلار و 2 سه‌نت.
هاوكات 46 سه‌نت چووه سه‌ر نرخی هه‌ر به‌رمیلێك خامی تێكساس و هه‌ر به‌رمیلێك به 48 دۆلار و 82 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌مه‌ش له ماوه‌ی 9 مانگی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جاره نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی جیهان ئه‌و پێوانه‌یه تۆمار بكات، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مببووه‌وه و جووڵه‌ی بازاڕی وزه‌ش ستیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیبوو.
H.B