كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ لە كەتەكانی بەیانیدا لە ھەندێك ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم ھەیە.