له په‌رله‌مانی عێراق یادی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس ده‌كرێته‌وه
K24 - ھەولێر
به نزیكبوونه‌وه‌ی یادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی فه‌تح هۆڵی سمیناره‌كانی په‌رله‌مانی عێراقیان به هه‌ڵواسینی وێنه‌ی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده كوژراوه‌كانیان ته‌نیوه و ئاماده‌كاریان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ته‌لاری په‌رله‌ماندا یادیان بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق تاوه‌كوو ئێستا هیچ لێدوان و روونكردنه‌وه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییه نه‌داوه.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆ ده‌باره‌ی پرۆژه یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت بكرێت.
لە 3/1/2020 هێرشێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مەریكی، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.