بازرگانێك لە دەڤەری راپەڕین مایەپووچ بوونی خۆی راگەیاند و دەستبەسەر كرا
بڕێكی زۆری پارەی خەڵك قەرزدار بووە
K24 - رانیە:
ئەو بازرگانەی ماوەیەک ئۆتۆمبێل و زەوی و خانوو و تەنانەت ئاژەڵی بەسوود و ماوە لە هاووڵاتییانی سنوورەکە وەردەگرت، كە بە مامەڵەی (پشدەرییانە) ناسرابوو لە کوردستان، ئەمڕۆ مایەپووچبوونی خۆی و کۆمپانیاکەی راگەیاند و دەستبەسەر كرا.
پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی مایەپووچبوونی سەدان کەس لەوانەی پارەیان لای ئەو بازرگانەیە چوونە سەر ماڵیان تا پارەکانیان وەربگرنەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڤەری راپەڕین كە نەیویست ناوی بنوسرێت، بە كوردستان24ی گوت "ئەو بازرگانە دەستبەسەر كراوە، چونكە مەترسی لەسەر گیانی ھەبوو، لەبەر ئەوەی ژمارەیەك لەو ھاووڵاتیانەی پارەیان كەوتووەتە لای كۆمپانیاكە ھاتوونەتە بەردەرگای ماڵەكەی و داوای پارەكانیان دەكەنەوە".
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، ئەو بازرگانە گەنجێکی سنووری قەزای پشدەره و دانیشتووی گهڕهكی ئاشتییه له قهڵادزێ. پێشتر هەر مۆڵکێک یان ئۆتۆمبێلێکی لە هاووڵاتیان وەرگرتبێ بەو مەرجە بووە هیچ گرێبەست و پەیماننامە و بریکارنامەیەکی یاسایی لەنێوانیان نەبێت و لهنێوان خۆیشیان ئهو جۆره مامهڵهیان به مامهڵهی "پشدهرییانه" وهسف كردووه.
کوردستان24 لەسەرچاوە نافەرمییەکان زانیویەتی، ئەو بازرگانە زیاتر له هەزار دەفتەر دۆلاری هاووڵاتیانی لابووە.