جارێكی دیكه كه‌مترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، كه كه‌مترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌راورد به 4 مانگی رابردوو.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، 156 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه، 4 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی داتاكانی پێشووتری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له ماوه‌ی 4 مانگی رابردوو، ئه‌مڕۆ 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، كه‌مترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه، به جۆرێك كه نزیكه‌ی 75%ی تووشبوون دابه‌زیوه.