شیكردنه‌وه بۆ كتێبی ژیاننامه‌ی شه‌هید "دكتۆر سه‌عید چروكایا" كرا
K24- هه‌ولێر:
بە ئامادەبوونی نووسەر و ئەدیبانی باشوور و باكووری كورستان و شاره‌زایانی بواری مێژووی كورد، شیكردنه‌وه بۆ كتێبی ژیاننامە و كەسایەتی شەھید "دكتۆر سەعید چروكایا" كرا، كە بەھەردوو زمانی توركی و كوردی چاپكراوه، نووسەرێك لەو بڕوایەدایە، ئەم كتێبە تەنیا ژیاننامەی ئەو شەھیدە نییە و مێژووی 100 ساڵەی كوردی تێدا باسكراوە و چەندین لق و پۆپی لێ بووەتەوە، ھاوڕێیەكی شەھید سەعیدیش ئاماژە بە تێكۆشانی و هه‌روه‌ها پەیوەندی لە گەڵ باشووری كوردستان دەكات.
"كلیلی چیاكانمان ون كردووه"، ناونیشانی ئه‌و كتێبه‌یه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گێڕانەوەی بەسەرھات و ژیانی "شەھید سەعید"، ناسراو بە "سلێمان چروكایایە". نووسەر و رۆماننووس، "سەلیم چروكایا" لەم كتێبەدا باسی شێوازی ژیان و قارەمانیەتی شەھید و رۆڵی لە مەیدانەكانی شەڕ و بەرگری كردووه، رزگار كێسته‌یی، نووسەرێكی كورده و كتێبەكەی خوێندووەتەوە، لەو بڕوایەدایە، ئەم كتێبە تەنیا بیۆگرافیای شەھیدێك نییە، بەڵكو گێڕانەوەی بەسەرھات و مێژووی نەتەوەیەكە، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ئه‌و نووسه‌ره گوتی: "له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه‌دا، تێبینی ده‌یان رۆمانی دیكه له سه‌روسه‌ربرده‌كانیدا ده‌كرێت، لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیان و گوزه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ناو رۆمانه‌كه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و باسی كاریگه‌رییه ئایینی و ناكۆكییه‌كانی ئه‌وسا و ئێستا ده‌كات، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌ده‌بیاتێكی زۆر به‌رز له نووسینی ئه‌م رۆمانه‌دا به‌كارهاتووه".
نووسەری ئەم رۆمانە بیۆگرافییە، بۆ ناونیشانی كتێبەكەی سوودی لە چیرۆكێكی كۆنی باكووری كوردستان وەرگرتووە، رۆمانەكەشی لەو كاتەوە دەست پێدەكات، كە داعش پەلاماری شەنگال دەدات و شەھید سەعید لە ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە كوردستان، بۆ ئەوەی خۆبەخشانە بەشداری لە شەڕه‌كه‌دا بكات، لەو رۆمانەدا باسی باپیری شەھید دەكات، كە چۆن دەچێتە شەڕی رووسیا و شەھید دەبێت. عه‌بدولخاڵق بابیری، كه ھاوڕێیەكی نزيكی شه‌هیده، باسی قارەمانیەتی شەھید سەعید دەكات و گوتی: "دكتۆر سلێمان بڕیاریدا له ئه‌ڵمانیاوه بگه‌ڕێته‌وه باشووری كوردستان و رۆژانه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ بوو، ئه‌و ده‌یتوانی شتی زۆر گه‌وره بكات، پێشمه‌رگه‌ی په‌روه‌رده ده‌كرد و ئاماده‌ی ده‌كردن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی پبیشمه‌رگه ده‌كرد، له هه‌مان كاتدا له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له رێگه‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قینه‌وه‌كانی داعش، مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر رێگه‌ی پیشمه‌رگه‌ی هه‌ڵده‌گرتن".
"كتێبی كلیلی چیاكانمان ون كردووە" بە زمانی توركی نووسراوە و بە شێوه‌زاری كرمانجیی سه‌روو وەرگێڕدراوەتەوە و بڕیاره بە زمانەكانی فەرەنسی، ئینگلیزی، عەرەبی و شێوەزاری سۆرانیش لە داھاتوویەكی نزیكدا بڵاوبكرێتەوە. رۆمانەكە بەو جۆرە شیكردنەوەی بۆكراوە، كه ھەندێكجار مێژوویی و ھەندێكجار بییۆگرافی و سیاسییە، ئەمەش دەرگا بۆ رەخنەگرانی بواری ئەدەب دەكاتەوە، كە دەتوانن جۆرەكە بۆ خۆیان دیاری بكەن.
H.B