به‌پێی راپرسییه‌ك توركیا سێیه‌م مه‌ترسیدارترین وڵاته له‌جیهان
K24 - هه‌ولێر:
به‌پێی راپرسییه‌كی نوێ، هاووڵاتیانی ئیتاڵی، توركیا به سێیه‌م مه‌ترسیدارین وڵات ده‌بینن، كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر جیهان، دوای چین و ئێران.
راپرسییه‌كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمپانیای "ئیپسۆس" بۆ توێژنه‌وه، ئه‌نجامدراوه.
له پرسیاری "به رای ئێوه كام ده‌وڵه‌ت زۆرترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ جیهان؟"، له وه‌ڵامی ئیتاڵییه‌كان، چین به رێژی (27%)، به پله‌ی یه‌كه‌م هاتووه، ئێران به رێژه‌ی (15%)، به پله‌ی دووه‌م هاتووه، توركیا به رێژه‌ی (14%)، به‌پله‌ی سێیه‌م هاتووه.
سه‌رچاوه: بی بی سی توركیا، زه‌مان-ی توركیا
د.ی