ئەمریکا دوو کونسوڵخانەی دیکەی لە رووسیا دادەخات

ەنیا دوو کۆنسوڵخانەیان لە رووسیا ماوە ئەوانیش دادەخەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: تەنیا دوو کۆنسوڵخانەیان لە رووسیا ماوە ئەوانیش دادەخەن.

بڕیارەکە دوای راوێژ لەگەڵ جۆن سولیڤان، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە روسیا دراوە و ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتی کاری دیپلۆماتکارەکانیانە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە نامەیەکدا کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە، لە ساڵی 2017ـەوە رووسیا جوڵە و کارە دیپلۆماسیەکانی ئەمەریکای لە وڵاتەکەی سنووردار کردووە.

10 دیپلۆماتکاری ئەمەریکی لە کۆنسوڵخانەکانەوە بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە مۆسکۆ گوازراونەتەوە و 33 کارمەندی خۆجێییش کارەکانیان لەدەستداوە.

دوای ژەھرخواردکردنی سێرگی سکریپاڵ لە ئاداری 2018 ئەمه‌ریکا کونسوڵخانەی خۆی لە سانت پێترسبێرگ داخست.